ڕادیۆی وار بەشێکە لە دەزگای میدیایی وار لە دهۆک، کە لە ساڵی 2013 دامەزرا و بە شێوەزاری بادینی لە ڕێگەی کەناڵی ئاسمانی و ڕادیۆوە بەرنامەکانی دەبەخشێت. ڕادیۆکە لەسەر شەپێڵی 95.1 ئێف ئێم لە دهۆک گوێبیستی دەکرێت و هەواڵ و بەرنامەی کلتووری و کۆمەڵایەتی پێشکەش دەکات.